12-11-2008 10:40:24
كوردستان نموونه‌یه‌كه بۆ عیراق (مه‌سعود بارزانی)
كوردی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام نزیكترین دۆستی ئه‌مریكایه له عیراقدا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌مان شانبه‌شانی سوپای ئه‌مریكا شه‌ڕیان كرد بۆ رزگاركردنی وڵات، به‌وه‌ش زۆرترین پشكی قوربانیان به‌ركه‌وت، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ركام له هاوپه‌یمانه‌كانی تری ئه‌مریكا له جه‌نگه‌كه‌دا.
|
19-10-2008 12:27:22
د.به‌رهه‌م: عیراق قۆناغی مه‌ترسی تێپه‌ڕاندووه‌و ئێستا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین ناكۆكییه‌كان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه
دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ته‌ئكیدیكرده‌وه: عیراق قۆناغی مه‌ترسی تێپه‌ڕاندووه‌و ئێستا هه‌موو لایه‌ك له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان وڵاته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر‌و رێكوپێكتر رێكبخه‌نه‌وه‌و كێشه‌و ناكۆكییه‌كان یه‌كلاییبكه‌نه‌وه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌میانی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا، گه‌شبینی خۆشی ده‌ربڕی له‌باره‌ی ئاینده‌ی عیراق و ئاینده‌ی گه‌شه‌كردن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی سه‌رجه‌م بواره‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیدانی حكومه‌ت به‌لاوان و نه‌وه‌ی نوێ و سازكردنی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو بۆیان تابتوانن له بواره جیاجیاكاندا خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رن.
|
12-10-2008 12:48:09
جه‌بار یاوه‌ر: به‌هه‌موو پێوه‌رێكی سه‌ربازیی توركیا ناتوانێت ناوچه‌كانی په‌كه‌كه كۆنترۆڵ بكات
جه‌بار یاوه‌ر بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: "مۆڵه‌تی له‌شكركێشییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیا ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڵكو به‌گوێره‌ی ناوه‌رۆكی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان، سوپای ئه‌و وڵاته بۆی هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری توركیا له‌شكركێشی بكات به‌مه‌به‌ستی راوه‌دوونانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، كه‌ئه‌وه ته‌نیا هه‌رێم ناگرێته‌وه به‌ڵكو په‌كه‌كه له‌سوریا‌و له‌ئێرانیش جموجۆڵی هه‌یه".
|
06-10-2008 12:19:05
بارزانی: له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر عێراق لیوایه‌ك ره‌وانه‌ی هه‌ر شوێنێك بكات له ناوچه دابڕاوه‌كان ئێمه دوو لیوا ره‌وانه ده‌كه‌ین
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ له‌گه‌ڵ به‌رپرس و سه‌رنووسه‌ری ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشی راگه‌یاندنی كوردستان و رۆڵی ئه‌وان له نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت گفتوگۆی له‌سه‌ركرا.
|
06-10-2008 12:10:33
کێ له هه‌ڵه و که‌موکوڕیه‌کان به‌رپرسیار و که‌مته‌رخه‌مه؟
مه‌لا فه‌رمان........... دوای 9-4-2003 کۆتایی هات به ته‌مه‌نی 35 ساڵه‌ی حیزبی به‌عس، هه‌رچی داموده‌زگای حیزبی، ئه‌من، ئستخبارات، جه‌یش، حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت هه‌بوو هه‌ڵوه‌شاوه‌یه. وڵات بێ خاوه‌ن بوو. له‌و کاته له عێراقدا ته‌نها کورد خاوه‌ن دامووزگای حکومه‌تی حیزبی بوو. له‌و بۆشاییه‌ی دروست بوو کورد توانی خۆی بگه‌یه‌نێته هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی به‌زۆر له خاکه‌که‌ی بچڕێندرابوو، له زۆر شوێنیش‌دا توانی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و دووباره بیانخاته‌وه گڕ. به‌ڵام خستنه‌وه گڕێکی حیزبیانه. دیاره له‌و کاته گه‌رماو گه‌رمه و خۆ ئاماده‌نه‌کردن بۆ ئه‌و بارودۆخه تازه‌یه ناتوانرێت له‌و ئه‌دائه باشتر بکرایا.
|